حیزبۆڵڵا: خۆڕاگریی تەسلیم نابێ
نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەمریکا رێگەدەدا رژیمی زایۆنی دەستدرێژییەکانی بۆ سەر لوبنان بەردەوام بکا، وتی: خۆڕاگری هەر دەمێنێتەوە و هێزە سیاسییەکان دەبێ لەبری پشت بەستن بە ئەمریکا پێگەی وڵات لە بەرامبەر دوژمن بەهێزتر بکەن.
حەسەن عیزەدین لە کاردانەوە بە توندکرانی گوشارەکان و پیلانگێڕیی ئەمریکا و ڕژێمی زایونی دژی لوبنان بۆ چۆڵکردنی ئەو وڵاتە لە ئەندامانی دەسەڵاتی خۆجێیی ڕایگەیاند خوڕاگری دەمێنێتەوە و درێژەی دەبێت . نوێنەری باڵای پەرلەمانی لوبنان وتیشی : گوشارەکانی ئەمریکا ڕۆژ لە دوای ڕوژ توندتر دەبێتەوە چ لە ڕێگای گوشاری دەرونییەوە و چە لە ڕێگای فریودان یان شەڕی نەرم بۆ ناچار کردنی ئێمە بە تەسلیم بوون و شکست. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکییەکان دەستوەردان لە هەموو کاروباری ناوخۆی لوبنان دەکەن، چ بچووک بێت یان گەورە، و بە ئاشکرا و بێشەرمانە ئیرادەی خۆیان بۆسەر لوبنانییەکان دادەسەپێنن . حەسەن عیزەدین جەختی لەوە کردەوە: ئەمریکییەکان توانای وەستاندنی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و غەززەیان هەیە، بەڵام نایانەوێت ئەوە بکەن؛ چونکە پڕۆژەی سەرەکی دژ بە ناوچەکە بەدەست ئەمریکایە و ئەم وڵاتەش لە ناوچەکەی ئێمەدا بەردەوامە لە پیلانەکانی.