ئاب 07, 2025 21:01 Asia/Tehran
  • یەمەن کۆمپانییە گەمیوانییە سەرپێچیکەرەکانی بایکۆت کرد

ناوەندی هەواهەنگیی ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکانی یەمەن بایکۆتگەلێکی داسەپاند بە سەر ئەو کۆمپانیاگەلەی کە وشدارەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەبارەت بە هاوکاری نەکردن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنییان بەهەند نەگرتبوو و بنپێیان کردبوو.

ئەم ٦٤ کۆمپانیایە لەبەر بنپێکردنی سنوورەکانی ئەو گەمارۆ دەریاییەی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە دانرابوو بۆ تێپەڕاندنی گەمییەکانی هاوپێوەند بە ڕژێمی زایۆنی و ئەو گەمییانەی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆن، بایکۆت کراون و تێپەڕینی گەمییەکانیان لە هەر دوو دەریای سوور و عەرەب و گەرووی بابولمەندەب و هەروەها کەنداوی عەدەنیش قەدەغە کراوە. سەنعا ڕایگەیاندووە کە ئەم کۆمپانیاگەلە بایەخیان نەداوە بە وشدارەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەبارەت بە هاوکاری نەکردن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی و یاسا و ڕێساکانیان بنپێ کردووە. 

سەرپەیڤ