خۆپیشاندانی خەڵکی یەمەن بۆ پشتیوانی لە غەززە و شەرمەزارکردنی لێدوانەکانی ئەم دواییەی نەتانیاهۆ
خەڵکی یەمەن بۆ پشتیوانی لە غەززە و شەرمەزارکردنی لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی سەبارەت بە "ئیسرائیلی گەورە" ڕژانە سەر شەقامەکان
دانیشتوانی پارێزگای سەعدە ئەمڕۆ هەینی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە خۆپیشاندانیان کرد و لێدوانەکانی ئەم دواییەی نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی زایونیان سەبارەت بە دروستکردنی "ئیسرائیلی گەورە" شەرمەزار کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم لێدوانانە ڕاستی هەڵوێستە مێژووییەکانی یەمەن بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و کەرتی غەززە دەسەلمێنن، چونکە غەززە یەکەم هێڵی بەرگری لە ئوممەتی ئیسلامییە لە بەرامبەر پیلانەکانی دوژمنان. دانیشتووانی پارێزگای سەعدە بە پیرۆزبایی هێرشە ئاسمانی و دەریاییەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەدژی دوژمنی زایۆنیستی، داوایان لە وڵاتان و گەلانی ئومەتی ئیسلامی کرد دژی دوژمنان و پیلانەکانیان یەکبگرن و پەیوەست بن بە هەڵوێستی مێژوویی یەمەن. جەختیان لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و گەمارۆدان لە غەززە، لوبنان و وڵاتانی دیکە، بەشێکە لە پلانی چەپەڵی زایۆنیستی-ئەمریکایی .