ئاب 15, 2025 19:07 Asia/Tehran
  • نەعیم قاسم : تاکاتێ دەستدرێژی بەردەوام بێت، خۆڕاگری هەرگیز چەکی خۆی ڕادەست ناکات

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا ی لوبنان جەختی کرد کە ئەم حیزبە لەگەڵ خۆڕاگری و فەلەستین دژی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە.

"نەعیم قاسم" ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، ئەمڕۆ لە وتارێکدا لە  ڕێ و ڕەسمی  ئەربەعین لە بەعەلبەک وتی: خۆڕاگری هەمیشە بەرگری لە وڵات دەکات تا ڕاستییەکان  بسەلمێندرێت. نەعیم قاسم بە ڕاگەیاندنی پشتیوانی نوێ لە خۆڕاگری  گەلی فەلەستین لە غەززە وتی: فەلەستین بە هەموو فیداکارییەکانی  سەردەکەوێ چونکە ئەوان خاوەنی خاکی خۆیان و ئیرادەی خۆیانن. نەعیم قاسم وتی: ئێمە چەندین جار گوتوومانە دەستدرێژی زایۆنیستەکان ڕابگرن و ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان دەربکەن. ئێمە هەموو ئیمکاناتتان بۆفەراهەم دەکەین  بەڵام تا دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی لوبنان بەردەوام بێت، خۆڕاگری هەرگیز چەکی خۆی  ڕادەست ناکات.

سەرپەیڤ