کوژرانی 900سەربازی زایونی لە غەززە؛ کورتهێنانی 31 ملیار دولاری بودجەی تەلئەبیب
سوپای ڕژێمی زایونی لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا 898 سەربازی لەدەست داوە ودرێژخایەن بوونی شەڕ بووەتە هۆی کورتهێنان و کەمیی بودجەی 31 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بی ڕژێمی زایونی
ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی شەهاب خەسار و زیانەکانی مرۆیی و ماددی سوپای ڕژێمی زایونی لە کاتی شەڕی غەززەدا لێکدایەوە ونووسیویەتی، بە پێی ئامارە فەرمییەکانی سوپای ڕژیم، لە ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٨٩٨ سەرباز و ئەفسەری سوپای ڕژێمی زایونی لە غەززە کوژراون کە لەو ژمارەیەش ٤٥٤ کەسیان لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە غەززە کوژراون. هەروەها ئامارە فەرمییەکانی ڕژێمی زایونی .
ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی شەش هەزار و ١٩٣ سەرباز لە غەززە بریندار بوون. لەو ژمارەیەش ٩٢٤ کەس بە سەختی برینداربوون و دوو هەزار و ٨٧٢ کەسیش لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانەوە برینداربوون. لە داتاکانی سوپادا ژمارەی ڕاستەقینەی برینداربوونی سەربازەکان یان برینداربوونی ناکوشندە و هەروەها کێشە دەروونییەکانی دەرئەنجامی ئەم شەڕە، سانسۆری سەربازیی کراوە . ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٤٢ سەرباز و ئەفسەری باڵای سوپای ڕژێمی زایونی لە کاتی شەڕی غەززەدا خۆیان کوشتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو فشارە دەروونییە گەورەیەی لەسەر سەربازانی زایونی لە کاتی ئەم شەڕەدا هەبووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ١٠ هەزار سەربازی زایونیش بەدەست تێکچوونی دەروونی و تێکچوونی دەمارەکانەوە دەناڵێنن. بەپێی هەواڵێکی دیکە سرایا قودس ، باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، ڕایگەیاندووە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕژێمی زایونیان لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ی کۆنترۆڵکردووە. لە هەمان کاتدا گوردانەکانی قەسام وێنەی ئۆپەراسیۆنەکانی لەناو بردنی هێزی داگیرکەریان پیشان دا. چەکدارانی بەرخۆدان سەربازانی زایونیان لە غەززە گەمارو داوە و بە بۆسە نانه وه و ئۆپەراسیۆنی نزیک لە غەززە زەبرگەەلی کوشندە لە داگیرکەران دەدەن.