هێرشی یەمەنیەکان بۆ سەر خاکە داگیرکراوەکان بە مووشەکی دەنگبر
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئۆپەراسیۆنی نوێی مووشەکیی ئەو وڵاتەی بۆ سەر خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕاگەیاند.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: یەکەی مووشەکی یەمەن بە مووشەکی بالیستیکی دەنگبری فەلەستین ٢ کە بە کلاوکه ی هیشوویی تەیار کراوە، سەرکەوتوو بوو لە پێکانی ئامانجە هەستیارەکان لە یافای داگیرکراو. ناوبراو وتیشی : ئەم ئۆپراسیۆنە بە مووشەکی چەن کڵاڤۆکی بە سەرکەوتووییەوە بەڕێوە چوو و بووە هۆی هەڵاتنی ملیۆنان زایۆنیستی بەرەو پەناگە . یەحیا سەریع جەختی لەوە کردەوە: نەتەوەی یەمەن هەرگیز دەس هەڵناگرێت لە پشتیوانی غەززە لە دژی دەستدرێژکارانی زایۆنیست . ناوبراو وتی: دەستدرێژیی دوژمنی زایۆنی بۆ سەر یەمەن وامان لێدەکات تەنانەت زیاتر لە پێشوولەم ڕێبازە پێداگرتر بین سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی پێشکەوتنی یەمەن، وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانی ئەو وڵاتە لەدژی دوژمنی زایۆنیستی، ڕوولە گەل و خۆڕاگریی غەززە وتی: یەمەنییەکان هەرچی فیداکاری پێویست بێت دەیکەن و هەرگیز پشتیان بەرنادەن . محەممەد ئەحمەد میفتاح لە کۆبوونەوەی گشتی لە شاری سەنعا وتی: شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە لەسەر ئەم ڕێگایەین و ڕێز دەگرین لە هێزە چەکدارەکانمان بۆ توندکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دژی دوژمنی زایۆنی وبەرزی دەنرخێنین.