پەلاماری زایۆنیەکان بۆ سەر شاری غەززە
ئهیلوول 24, 2025 18:30 Asia/Tehran
لە پەلامارەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە 42 کەس شەهید و 175 کەسی دیکەش بریندار بوون
لە ناوەندەکانی دابەشکرانی یارمەتیەکان 5 کەس شەهید بوون و 20 کەسیش بریندار بوون .بە هۆی بوردمانی ماڵێک لە ناوەندی شاری غەززەش 20 فەلەستینی بۆ وێنە ژوماریەک منداڵ شەهید بوونە . نووسینگەی مێدیایی حکومەتی فەلەستین لە غەززەش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیک جەختی کرد هەروا زیاتر لە 900 هەزار فەلەستینی لە شاری غەززە و شوێنی ژیانی خۆیان ماوەنەتەوە و بە بڕشتانە نەیاریەتی دەکەن لە گەڵ هەوڵی داگیرکاران بۆ ئاوارە بوونی بە زۆرە ملێ. لە ئاکامی پەلامارەکانی ئەزتەشی ڕژێمی زایۆنیستی بو سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 وە تا ئێستا 65 هەزار و 419 کەس شەهید کراون .