دابەزینی کەم وێنەی فرۆشی کۆمپانیاکانی لاگری ڕژێمی زایۆنی
کۆمپانیاکانی لاگری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ وێنە ئێستارباکس و مەک دوناڵد کە ڕووبەڕووی بایکۆتی لاگرانی فەلەستینی بوونەتەوە تووشی دابەزینی بێ وێنەی فرۆش و خەسار بوونەتەوە و بڕێک لە نوێنەرایەتیەکانی خۆیانیان داخستووە .
کۆمپانیای زایۆنی ئیستارباکس ڕایگەیاند نزیکەی هەزار هەلی کارو پیشەی دیکەی خۆی لە نوێنەرایەتیەکانی ئەمریکا و ئینگلیز کەم دەکاتەوە و ژمارێک لە نوێنەرایەتیەکانی کە زیانبەخشن ، دادەخات . بە پێی ڕاپوڕتەکانی ئیستارباکس ئەو کومپانیایە چەن وەرزی بەدوای یەک ڕووبەڕووی دابەزینی بەرچاوی فرۆش بە تایبەت لە وڵاتانی موسوڵمان و داکشانی نزیکەی یازدە ملیار دۆلاریی بەهای بازاڕی خۆی بووەتەوە کە هۆکارەکەی دابەزینی بایخی پشکی ئەو کومپانیاگەلە بووە . کومپانیای ئەمریکایی مەک دوناڵد یش کە نوێنەرایەتیەکەی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان خوراکی بە بەلاش دەداتە چەکدارانی ڕژێمی ز ایونی دانی بەوە داناوە کە شەڕی ڕژێمی زایونیستی و غەزە و بایکوتی ئەو کومپانیایە لە لایەن مووسلمانان و لاگرانی فەلەستین کاریگەری نەرێنی بووە لە سەر فرۆشی ئەو کوماپنیاگەلە بە تایبەت لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەروەها لە وڵاتانێک کە زۆربەی حەشیمەتەکەی موسوڵمانن وەکوو مالزیا ئەندونزیا و هەروەها لە هێندێک لە ناوچەکانی وڵاتانی ڕوژئاوایی .