هەوڵی نەتانیاهۆ بۆ پێشێلکردنی ناوەرۆکی ئاگربڕ
ئەندامێکی حەماس بە ڕاگەیندرانی ئەوەی کە نتانیاهۆ بەنیازە ناوەرۆکی ئاگربڕەکە پێشێل بکات داوای لە وڵاتانی گەرەنتیدەر کرد جێ بە جێکرانی بە تەواوی ئاگربڕ لە لایەن ژێمی زایونییەوە گەرەنتی بکەن
عەبد ولڕەحمان شەدید، ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند کە ناتانیاهۆ هەوڵی تێکدانی دۆسیەی زیندانیانی فەلەستین دەدات و ڕوونی کردەوە کە ئامانجی سەرۆک وەزیرانی زایونی لەو کردەوانە و بەربەستانە دروستکردنی قەیرانێکی وێرانکەرە لەسەر ڕێگای ڕێککەوتنی ئاگربەست و وڵاتانی گەرەنتیدەر دەبێ گەرەنتی جێبەجێکردنی تەواوی ئاگربەستەکە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستەوە بکەن. عەبدو لڕەحمان شەدید وتی: حەماس و گروپە خۆڕاگریەکان بە ڕوانگەیەکی زۆر ئەرێنی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی لەگەڵ پلانی ئاگربەست هاوکاری دەکەن ، بەڵام ناتانیاهۆ هەوڵدەدات ئاستەنگی گەورە لەسەر ڕێگای دۆسیەی زیندانیانی فەلەستین دروست بکات، بۆیە بەرخۆدانی فەلەستین داوا لە وڵاتانی گەرنتیدەری ئاگربەست دەکات ڕێگری لەم هەوڵە تێکدەرانەی نەتانیاهۆ بکەن.