حیزبوڵڵای لوبنان: خۆڕاگری تا سەرکەوتنی یەکجاریی بەردەوامە
ئەندامێکی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە هەر کەس کە لە هەمبەر دڕندەکارییەکانی غەززە بی دەنگ مایەوە شەریکی تاوانە وتی : حیزبوڵڵا، خۆڕاگری تا سەرکەوتنی یەکجاریی درێژە پێی ئەدات .
سەید ئیبراهیمی مووسەوی وتی : ئێمە ئاڵای خۆڕاگری تا سەرکەوتنی یەکجاری لەسەر شانمانە بۆ ئەوەی کە ئێمە بەرەوڕووی پرسی بوونێتین و پرسەکە تەنیا بەرتەسک بە سنوورەکانەوە نییە . هەربەوجورەی کە ئیمام مووسا سەدر و ئیمام خومەینی ڕژێمی زایونیان وەسف کرد؛ ڕژێمی زایۆنی، ڕژێمێکی نگریسە و لوویەکی شێرپەنجەییە و هیچ قسە و لێداونێک ناتوانێ لەوە باشتر وەسفی بکات . وەلید جونبەلات ڕێبەری کۆمەڵگای درزوییەکانی لوبنانیش بە وتنی ئەوەی کە بانگەشەکارانی دەسەڵاتداریەتی لەو وڵاتە دەنگی خۆیان بۆ پاشەکشێی دوژمنی زایۆنی لە لوبنان و گوشارخستنەسەری بەمەبەستی جێ بەجێکرانی ئاگربڕ بەرز ناکەنەوە وتی بەتاوانبار زانینی خۆڕاگری، بۆ شوێنهاتەکانی شەڕ، دەسکاریکردن و گۆڕینی مێژوو و بێ ڕێزی کردن بە شەهیدانە .