تشرینی یه‌که‌م 15, 2025 16:51 Asia/Tehran
  • گرژیی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین؛ نەتانیاهو دادگەی جێهێشت

سەرچاوە هەواڵییەکان وێڕای ئاماژە بە ئامادەبوونی نەتانیاهو-ی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی لە دادگە بەتۆمەتی گەندەڵکاریی، ڕایانگەیاند؛ هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەو کۆڕە، خۆپێشاندان سازدرا.

کەناڵی١٢ی رژێمی زایۆنی ڕایگەیاند؛ نەتانیاهو لەنێوەڕاستی بەڕێوەچوونی کۆڕی دادگەییەکرانی، پاش وەرگرتنی پەیامێک، هۆڵەکەی جێهێشت.

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆڕی دادگەییکرانی نەتانیاهو بە تۆمەتی گەندەلیی، تاقمێک لە شارۆچکەنشینان لە دەرەوەی بینای دادگە، دەستیان دایە خۆپێشاندان دژی ناوبراو و خوازیاری لەدەسەڵات کشانەوەی بوون.

نەتانیاهو تۆمەتبارە بە گەندەڵکاریی دراڤی و کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە دەسەڵات و چەند کەیس دژی ناوبراو لەئارادایە.

سەرپەیڤ