شێخ نەعیم قاسم: ڕێککەوتنی ئاگربەس زیانی بە ڕژێمی زایۆنی گەیاند
سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: ئێمە توانیمان سنوورەکانی لوبنان بپارێزین و هەرکەسێک توانای بەرگریکردن لەم سنوورانەی هەبێت، پشتیوانیی دەکەین.
شێخ نەعیم قاسم لە وتارێکدا بە بۆنەی یادکردنەوەی "ڕۆژی شەهید" وتی: ڕێککەوتنی ئاگربەس زیانی بۆ ڕژێمی زایۆنی لێکەوتەوە، چوونکە بە بێ ئەوەی بگاتە ئامانجەکانی، ناجار بە پاشەکشە بوو، کە ئەوە بۆ ئێمە بەسوودە و جێی ڕەزامەندی.سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختیشی کرد: ڕژێمی زایۆنی بە دانوستان و سیاسەت لە لوبنان نەکشایەوە؛ بەڵکو بەبێ هیچ شەرت و مەرجێک و بە هەوڵ و چالاکیی خۆڕاگری دەرکرا. ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ ناکەن، چونکە لوبنان کاتێک کەرامەت و سەروەریی ڕاستینەی خۆی بەدەست دێنێتەوە کە ڕژێمی زایۆنی بەتەواوی لە خاکەکەی بکشێتەوە. شێخ نەعیم قاسم وتیشی: ئامانجی سەرەکیی دوژمنان دەستوەردان لە داهاتووی لوبنان، لەوانەش لە سیاسەت، ئابووری و پێکهاتەی سوپایە و ئەمریکا لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی هەوڵ دەدەن بۆ لاوازکردنی هێز و توانای خۆڕاگریی لوبنان.