تشرینی دووه‌م 12, 2025 18:50 Asia/Tehran
  • نەبیی بێرری: کردەی مەترسیداری رژێمی زایۆنی، هەڕەشە لە باشووری لوبنان دەکا

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە پێی داگرت؛ کردەی مەترسیدار و هەڕەشەئامێزی رژێمی زایۆنی دژی باشووری ئەو وڵاتە، جێی مەترسیی و هەڕەشەیە بۆ گشت لوبنانییەکان و ئەوان دەبێ بە شێوازێکی نیشتمانی بەو هەڕەشەو ئاریشانە ڕابگەن.

نەبیی بێرری وێرای ئیدانەکردنی درێژەی پێشێلکرانی ئاگربەس لەلایەن رژێمی زایۆنی، وتی: لە وەها بارودۆخێکدا پێویستە، هەموو لوبنانیەکان بە شێوازی تایبەتی یەکریزیی و ژیانی پێکەوە، لەهەمبەر دەسدرێژکارییەکانی ئەو رژێمەدا راوەستن.

نەبیی بێرری وتیشی: پێویستە لێژنەی میکانیزمی ئاگربەس و هەروەها وڵاتانی لایەنگری ڕێککەوتنی ئاگربەس، رژێمی زایۆنی ناچار بکەن دەسدرێژکاریی دژی لوبنان ڕابگرێ و لە باشووری ئەو وڵاتەش بکشێتەوە. 

سەرپەیڤ