تشرینی دووه‌م 17, 2025 13:11 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا : دەسدرێژییەکانی ڕژێی زایۆنی بۆسەر لوبنان بە پاڵپشتیی ڕۆژاوا ئەنجام دەگرێ

نوێنەری باڵای حیزبوڵڵا وێڕای ئاماژە بە بێ دەنگ بوونی شەرمهێنەری لایەنە نێونەتەوەییەکان و گەرەنتیدەری ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە هەمبەر پێشێلکرانی بەردەوامی ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە جەختی کرد ؛ ڕۆژئاوا و کومەڵگای نێونەتەوەیی بە کردەوە لایەنگری پێویست دەکەن بەمەبەستی درێژەدان بە دەسدرێژکاریی و تاوانکاریی داگیرکەران.

"عەلی فەییاز" نوێنەرێکی فراکسیۆنی وەفاداریی بە خۆراگریی لە پەرلەمانی لوبنان وتی: ئاشکرایە کە گوشار لەسەر لوبنان لەئاستی جیاجیادا هەروا ڕوو لە زیادبوونەو دوژمنی زایۆنی درێژە دەدا بە پەلامارگەلی دڕندانەو ترۆریستیی خۆی دژی خەڵکی سیڤیلی لوبنان و دامەزراوە ناسەربازییەکان بۆ نموونە شوێنە گەشتیارییەکان بەئامانج دەگرێ، هەر بەو شێوەی کە لە سووردا ڕوو دەدا.

عەلی فەییاز وتیشی: دوژمنی زایۆنی بەئامانجی پێش گرتن بە گەڕانەوەی دانیشتووانی گوندەکانی باشووری لوبنان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان، درێژەدەدا بە وێرانکارییەکانی لەو ناوچەداو ئەو مەکینەو جیهازاتەی خەریکی بنیات نانەوەی ماڵ و خانووبەرەکانن، دەکاتە ئامانج.

عەلی فەییاز سەبارەت بە تەشەنای پیلان و دهۆکان دژی خۆراگریی و چەکەکەی، وتی کە حیزبوڵڵا پێبەندە بە هەڵوێستی خۆی و ئەوەی کە دەڵێ پرسی چەک دەبێ لە چوارچێوەی ستراتژیای بەرگریی نیشتمانی تاووتوێ بکرێ، سەرچاوەگرتوو لە بڕوای پتەوی حیزبوڵڵا بەو بنەمایەیە کە چەک، پرسێکی نیشتمانی و ناوخۆی لوبنان بەئەژمار دێ و دەبێ لەنێو لوبنانییەکاندا چارەسەر بکرێ نەک بە فەرمانی وڵاتانی بیانی.

لەلایەکی دیکەوە، کۆڕ و نێوەندە ئاسایشییەکانی رژێمی زایۆنی هاوکات لەگەڵ پێشێلکرانی بەردەوامی ئاگربڕی لوبنان لەلایەن سوپای ئەو رژێمە، خوازیاری دەسپێکرانی شەڕێکی بەرفراوان دژی لوبنان بوون.

لەچەند رۆژی ڕابردوودا، سەرچاوە هەواڵییەکان رایانگەیاند؛ سەرباری گۆڕانکارییەکانی چەند مانگی ڕابردوو، حیزبوڵڵا خۆی بۆ شەڕێکی هەمەلایەنە لەگەڵ دوژمنی زایۆنی ئامادە کردووە.

سەرپەیڤ