تشرینی دووه‌م 18, 2025 18:47 Asia/Tehran
  • هێرشی درۆنێکی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان

سەرچاوە لوبنانییەکان هەواڵی هێرشی تازەی درۆنیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکیان کردووە لە دەڤەری شاری بینت جبەیل لە باشووری لوبنان.

میدیاکانی لوبنان ئەو هەواڵەیان بڵاویان کردۆتەوە کە درۆنێکی ڕژێمی زایۆنی  بە دوو مووشەک ئۆتۆمبێلێکی لە بینت جبەیل لە نزیکی نەخۆشخانەیەکی حکومی کوتاوە. ئەم پەلامارانە پێشێلکردنی ئاگربەسە و هەروەها بنپێکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا سەبارەت بە کۆتایی هاتنی شەڕ پەسەن کراوە.سوپای ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی پێشێلکردنی ئاگربەسدا، لە چەند کاتژمێری ڕابردووشدا پەلاماری کرۆتە سەر چەن ناوچەیەکی کەرتی غەززە. دوو هێرشی ئاسمانیش کراوەتە سەر ڕۆژهەڵاتی خان یونس و پاشان هێرشێکی دیکەی ئاسمانییش کراوەتە سەر ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە. هەروەها لە هێرشی درۆنیی زایۆنییەکان بۆ سەر گەڕەکی ئەدەرەج لە ناوەڕاستی شاری غەززەیش ١٥ فەلەستینی بریندار بوون.

سەرپەیڤ