کانونی یه‌که‌م 01, 2025 22:25 Asia/Tehran
  • پرۆژەی ئاسایشیی پێشکەوتوو و هەستیاری بەرخۆدانی عێراق/ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ئەنساروڵڵا

ئەندامێکی بزووتنەوەی نوجەبا جەختی کرد گرووپە خۆڕاگرەکانی عێراق ئێستاکە لەسەر پڕۆژەیەکی ئاسایشی زۆر پێشکەوتوو و هەستیار کار دەکەن کە داگری سێ بەشی سەرەکییە .

 فەراس یاسر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی نوجەبا وتی : گرووپەکانی  خۆڕاگری عێراق  ئێستاکە  لەسەر پڕۆژەیەکی ئاسایشی زۆر پێشکەوتوو و هەستیار کار دەکەن کە  داگری سێ بەشی سەرەکیی  پاراستنی زۆر وردی فەرماندەران و ستافی ڕێبەرایەتی، کەڵک وەرگرتن لە  نوێترین تەکنولوژیای پەیوەندیی  و پتەوکرانی بەتەواوەتی بنکەو بارەگا تایبەتییەکانی ئەو گرووپانەیە.

یاسر وتی  لە  ڕابردوودا  ئەگەر لە گەڵ ئەمریکا و ڕژێمی زایونی ناکۆکی بە دی  دەهات ئامانجەکان  دووپاتەکراو و دیار بوون  بەڵام ئێستاکە گرووپەکانی خوڕاگری عێراق خەریکی  هەڵبژرادنی ئامانجگەلی تەواونوێ و چاوەڕوانەکراون ئامانجگەلێک کە ئەگەر شەڕ  دەسپێبکات  زەبرگەلێکی  قورس و سامناک لە ڕژێمی داگیرکەر و ئامادە بوونی  ئەمریکا لە عێراق و ناوچە دەدات .

سەرپەیڤ