کانونی یه‌که‌م 04, 2025 15:55 Asia/Tehran
  • نەواف سەلام: وتووێژەکانی ئاگربڕ لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی، بە دانوستانی ئاشتی ئەژمار ناکرێ

سەرۆک وەزیرانی لوبنان پێی داگرت؛ دانوستانەکانی ئێستا بۆ ئاگربەس لە باشووری لوبنان بەهیچ لەونێک وەک دانوستانی ئاشتی لەگەڵ رژێمی زایۆنی نایەتەئەژمار.

نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان، وێڕای شەرمەزارکردنی درێژەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر باشووری لوبنان پێی داگرت؛ وتووێژەکانی هەنووکەی بەرپرسانی لوبنانی لەگەڵ لایەنی زایۆنی لە چوارچێوەی کۆمیتەی ئاگربەس لە سنوورە باشووریەکانی لوبنانەو بەهیچ لەونێک وەک دانوستانی ئاشتی لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی بەئەژمار نایە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە مسۆگەرکرانی سەروەریی نیشتمانی و سەندنەوەی سەرزەوینە داگیرکراوەکانی لوبنان لەلایەن رژێمی زایۆنی، ویست و داوای سەرەکیی خەڵکی لوبنانە، وتی: تا ئەوکاتەی رژێمی زایۆنی، درێژە دەدا بە داگیرکەریی و پەلامارەکانی بۆسەر لوبنان، پرسی چەکداماڵینی خۆڕاگریی، جێبەجێ نابێ.

سەرپەیڤ