کانونی یه‌که‌م 05, 2025 18:43 Asia/Tehran
  • شێخ نەعیم قاسم: حیزبوڵڵا لەهەمبەر دەسدرێژکاریی رژێمی زایۆنیدا رادەوەستێ

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای ئاماژە بە دەسدرێژیی بەردەوامی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر باشووری لوبنان وتی: لوبنان بەرەوڕووی دەسدرێژیی پاوانخوازانەو مەترسیداری رژێمی زایۆنییە کە بەهەموو ئامراز و شێوازگەلێک لەدژی رادەوەستێ و بەرەنگاری دەبێتەوە.

شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: پەلاماری بەرفراوان دژی حیزبوڵڵا پێشاندەری کاریگەریی ئەو ڕەوتەیەو ئەو زەخت و گوشارانە، ئیرادەو تواناکەی بەرز دەکاتەوە. شێخ نەعیم قاسم پێی داگرت؛ هەندێ لایەن لەهەوڵی بەرەنگاربوونەوەی خۆڕاگرییدان، چونکە حیزبوڵڵا، گەڵاڵەیەکی نیشتمانی و سەربەخۆخوازانە دەخاتەڕوو کە بەدڵی دەسەڵاتە دەرەکییەکان نیە. شێخ نەعیم قاسم وتیشی: ویستیان بزووتنەوەی حیزبوڵڵاو خۆڕاگریی لەبەین ببەن؛ چونکە ئەو بزووتنەوە گەڵاڵەیەک دەخاتەڕوو کە گرینگی بە نیشتمان، سەربەخۆیی، مەزنایەتی و ئەخلاق دەدا و ئەو کەسانە نایانەوێ ئێمە خاوەنی ئەو ژیانە بین. شێخ نەعیم قاسم، حیزبوڵڵای بە جەمسەرێکی نیشتمانی زانی کە توانیویەتی هێزگەلی جۆراوجۆر لەدەوری یەک کۆبکاتەوەو بەشێک بێ لە "خۆڕاگریی گشتداگر وهەمەلایەنە". ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، ڕژێمی زایۆنی تۆمەتبارکرد کە بەئامانجی هێنانەدی داگیرکەریی بەرەبەرە، دەسدرێژیی دەکاو وتی کە ڕێکخستن و ڕایی کردنی کاروباری ناوخۆی لوبنان، هیچ پەیوەندییەکی نییە بە ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی. ئەمینداری گشتیی حیزبووڵڵا هەروەها پێی داگرت؛ پرسی چەکەمەنی و ستراتژیای بەرگریی لوبنان، بابەتێکی ناوخۆییە پەیوەندیی بە بیانییەکانەوە نیە. وتیشی: ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی لەهەوڵی سڕینەوەو نەمانی حیزبوڵڵا دان بەڵام ئەو بزووتنەوە پاشەکشە ناکاو بەرەڤانی لەخۆی دەکات.

سەرپەیڤ