حیزبوڵڵا : بۆ بەرەنگاربوونەوەی پڕۆژەی ئەمریکایی- زایۆنی دوودڵ نین
کانونی یهکهم 08, 2025 15:56 Asia/Tehran
نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد؛ خۆڕاگری بە هەموو توانایەوە وڵات دەپارێزێت و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پڕوژەی ئەمریکایی زایونیستی، دوو دڵ نابێت
"حسێن جشی"، ئەندامی باڵای فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە وتی : واشنتۆن گوشار دەخاتە سەر لوبنان بە ئامانجی یارمەتیدان بە ڕژێمی زایۆنی و بۆ گەیشتن بەو شتەی وا لە کاتی شەڕدا نەیتوانی بەدەستی بهێنێت. ئەو نوێنەرەی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: گوشارێکی زۆر لە لایەن ئەمریکییەکانەوە لە دژی حکومەتی لوبنان هەیە بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان تەسلیمی پڕۆژەی ئەمریکی- زایۆنیستی بکات، واشنگتۆنیش لە حاڵێکدا گوشار دەخاتە سەر لوبنان کە بانگەشەی ناوبژیوانی و دانوستانکاری دەکات .