کانونی یه‌که‌م 18, 2025 12:37 Asia/Tehran
  • زایۆنیستەکان لەگەڵ یەکتردا تێکهەڵچوون

لە تێکهەڵچوونێکی نێوان هێزەکانی پۆلیسی ڕژێمی زایونی و جولەکەکانی "حەریدی " کە ناڕەزایەتیان دەربڕی بە خزمەتی سەربازیی ناچاری لە قودسی داگیرکراو، دە پۆلیس بریندار بوون و چوار پۆلیسیش دەستگیرکران.

  شەڕ و پێکدادانەکان لە قودسی داگیرکراو  هاوڕێ بوو لەگەڵ گرژی و پێکدادانی ڕاستەوخۆداو هێزەکانی پۆلیسی  زایونی  چوار حەریدیان قۆڵبەست کرد . ئەم ئاڵۆزیانە  دوای دەستگیرکردنی جولەکەیەکی  حەریدی  دەستی پێکرد کە لە خزمەتی سەربازی ناچاری  هەڵاتبوو  و بە خێرایی پەرەی سەند بۆ تێکهەڵچوونێکی بەرفراوان لە دەوروبەری شوێنی ڕووداوەکە. "یاییر لاپید، سەرۆکی نەیارانی  کابینەی ڕژێمی زایونی  بە ڕەخنەگرتن  لە کردەوەی کابینەی نەتانیاهۆ  ڕایگەیاند کە ئاژاوەگێڕییەکانی حەریدەکان لە قودس نیشاندەری بێتوانایی کابینەکە و لاوازبوونی دامەزراوە ئەمنییەکانی  ڕژێمی زایۆنیە".

سەرپەیڤ