کانونی یه‌که‌م 25, 2025 18:02 Asia/Tehran
  • درێژەی دەسدرێژکاریی رژێمی زایۆنی بۆسەر لوبنان

سەرچاوە هەواڵییەکانی لوبنان ڕایانگەیاند؛ پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر باشوور و رۆژهەڵاتی لوبنان بەردەوامە کە بەهۆیانەوە، دوو لوبنانی شەهیدو چەند کەسیش بریندار بوون.

سەرچاوە لوبنانیەکان ئەمڕۆ ڕایانگەیاند؛ لە ئاکامی پەلاماری درۆنیی تازەی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆسەر ئۆتۆمبیلێک لە جاددەی شارۆچکەی "حۆش سەیدعەلی" لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان، دوو هاووڵاتیی لوبنانی شەهید بوون. هێزە داگیرکەرەکانی رژێمی زایۆنی هەروەها پاش دزەکردنەنێو شارۆچکەی کەفەرکەلا و یەکێ لە باڵەخانەکانی ئەو شارۆچکەیان تەقاندەوە. بەپێی هەواڵێکی دیکە، زایۆنییەکان لە هێرشێکی ئاسمانیدا پەلاماری ئۆتۆمبیلێکی جۆری "وەن" تایبەت بە گواستنەوەی موسافریان دا لە جاددەی حۆش سەید عەلی سەربە شاری "هرمل" لە ناوچەی نەسیرییە هەڵکەوتوو لەباشووری لوبنان کە لەو دەسدرێژکارییەشدا چەند هاووڵاتیی لوبنانی بریندار بوون. دوێنێش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی زایۆنییەکان ئۆتۆمبیلێکی لە دەورووبەری شاری سور لە باشووری لوبنان کردەئامانج. لەهەمان کاتدا، درۆنەکانی رژێمی زایۆنی لانیکەم  لە بیست شارۆچکەو ئاوایی سنوریی لوبنان بینراون و خەڵکی ئەو ناوچانەیان نیگەران کردووە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆش تیمێکی چەکدارانی زایۆنی دزەیان کردە نێو گەڕەکی حاڕە لە دەورووبەری بینای شارەوانیی شارۆچکەی کەفەرکلا و یەکێ لە باڵەخانەکانیان بە بۆمب تەقاندەوە. هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی رژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە بەردانەوەی بۆمب بەسەر شارۆچکەی "حولا"دا، زیانیان بە چەند ترۆمبیلێک گەیاند لە ناوەندی ئەو شارۆچکەیە. تۆپخانەی داگیرکەرانیش چەند شوێنێکی لە گوندی سنووریی "لبونە" لە باشووری رۆژاوای لوبنان تۆپباران کرد.

"عەلی فەیاز"نوێنەری فراکسیۆنی وەفاداریی بە خۆڕاگریی لە پەرلەمانی لوبنان وێڕای شەرمەزارکردنی پێشێلی ئاگربڕ لەلایەن رژێمی زایۆنییەوەو پەلامارەکانی ئەو رژێمە بۆسەر خاکی لوبنان وتی: یەکەم هەنگاو و سەریەتی بۆ خەڵکی لوبنان، کۆتایی داگیرکەریی رژێمی زایۆنی و ڕاگیرانی دەسدرێژکاریی ئەو رژێمە بۆسەر خاکی لوبنانە. فەیاز وێرای پێداگریی لەسەر مافی ڕەوای لوبنانیەکان بۆ بەرەڤانی لە وڵاتەکەیان، وتی: رژێمی زایۆنی، دوژمنێکی داگیرکەر و جەیانەتکارەو هەردەم خەڵکی لوبنان لەو دوژمنە تاوانکارە، بێزارە.

سەرپەیڤ