بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان
ژێدەرە سورییەکان ڕایاگەیاند ڕژێمی زایۆنی دیسان بە پێشێلکردنی ئاگربڕ دەستی داوەتە بۆردومان کردنی ناوچەگەلێکی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان.
لە درێژەی پەلامارە بێبڕانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ، باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان ڕۆژی هەینی کەوتنەبەر دەستدرێژییەکی تازەی زایۆنیییەکان. میدیاکانی لوبنانیش باسی هێرشی درۆنی سوپای داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر ناوچەی "شەمیس" لە چیاکانی "شەبعا"، گوندی بەسەلیا و شارۆچکەی "کفرمەلیکی" لە نزیک ناوچەی سەیدایان کردووە کە لە باشووری لوبنان هەڵکەوتووە. میدیاکانی لوبنان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ناوچەکانی "جورود ئەلهەرمەل" و "زەغرین" کە لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان هەڵکەوتوون، بە هەمان شێوە لەلایەن زایۆنییەکانەوە پەلامار دراون. ئەو وێنە و گرتەڤیدیۆیانەی لە میدیاکانی لوبنان بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن کە دوابەدوای هێرشەکە دوکەڵێکی چڕ ئاسمانی شوێنی بۆردومانکراوی داپۆشیوە.