کانونی یه‌که‌م 28, 2025 18:41 Asia/Tehran
  • دەستڕاگەیشتنی حەنزەلە بە ناوەڕۆکی مۆبایلی کەسانی هاوپێوەند بە نەتانیاهۆوە

گرووپی هاککردنی حەنزەلە ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی هاککردنی مۆبایلی بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنییەوە سڕ و نهێنیی زۆریان بۆ دەرکەوتووە.

گروپی سایبێریی "حەنزەلە" ڕایگەیاندووە کە بە هاککردنی مۆبایلی "تساخی براڤێرمان"، بەرپرسی نووسینگەکەی بنیامین نەتانیاهۆ،  بڕێکی زۆر زانیاریی نهێنییان کەوتۆتە بەردەست. براڤێرمان بە پاسەوان و پارێزەری پەیوەندییەکان، بڕیارەکان و نهێنییەکانی پشتی پەردەی نەتانیاهۆ ناسراوە و بڕیاردەری سەرەکیی بووە سەبارەت بە ڕاگرتنی نهێنی پەیام و فایلەکانی کابینەی ڕژێمی زایۆنی. "حەنزەلە" ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە " بی بی گەیت" ناساند و ڕوو لە نەتانیاهۆ جەختی کرد: ئەوەی وردە زانیاریی ژیانی دووفاقیی براڤێرمانە، ئەوەی نهێنیە کە ڕژێمەکەتی گرێداوە بە ناخی گەندەڵییەوە، هەمووی لە بەردەستماندایە و لە ئاشکرابووندایە".

سەرپەیڤ