٢شەهید بە هۆی پەلامارەكانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر باشووری لوبنان
کانونی دوھەم 17, 2026 18:15 Asia/Tehran
سەرچاوە لوبنانییەکان هەواڵی شەهیدبوونی دوو شاروومەندی ئەم وڵاتەیان بڵاو کردۆتەوە بە هۆی دوو پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان.
ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ئەمڕۆ لە درێژەی دەسدرێژیەكانی بۆ سەر لوبنان هێرشی کردە سەر دوو شارۆچکەی مەنسووری و مەیفەدون لە باشووری ئەم وڵاتەدا.
هەروەها ئەم ڕژێمە دەڤەری شارۆچكەی شەبعای لە باشووری لوبنان لە ڕێگای بنكەی ڕادارەوە گوللەباران كرد.
ڕژێمی زایۆنی بانگەشە دەكات ژێرخانەكان و ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنانی كردووەتە ئامانج. ئەو پەلامارانە لە حاڵێكدایە كە بەرلەوەش ڕژێمی زایونی بە جاران ئاگربڕی پێشێل كردووە و ناوچەگەلێكی لوبنانی بۆردومان کردووە.