کانونی دوھەم 23, 2026 20:25 Asia/Tehran
  • پەلاماری تازەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان

میدیاکانی لوبنان هەواڵی پەلاماری تازەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنانیان بڵاوکردەوە.

کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی زایۆنی جووتسایدی ڕیاق- بەعلبەکی لە نزیک ناوچەی ئەنسار هەڵکەوتوو لە بوقاع لە باکووری ڕۆژهەڵاتی لوبنان پێکاوە و درۆنێکیتری ئەم ڕژیمەش بۆمبی داڕژاندە سەر شارۆچکەی بلیدا لە باشووری لوبنان. ئەنەشرەیش باسی پەلامارێکی درۆنیی دیکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی مەرکەبا لە باشووری لوبنانی کردووە. تا ئێستا زیانەکانی ئەم هێرشانەی ڕژێمی زایۆنی ڕانەگەیەندراوە.

سەرپەیڤ