پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشووری لوبنان
کانونی دوھەم 26, 2026 18:59 Asia/Tehran
سوپای ڕژێمی زایۆنی چواردە پەلاماری ئاسمانی دژی ناوچە سنوورییەكانی باشووری لوبنانی ئەنجام داوە .
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، دە لەو پەلامارە ئاسمانییانە بەرزاییەکانی میدون و جەبوریان کردۆتە ئامانج، دوویان ناوچەی وادی بەرغەزو دووی تریشی كەسارە عەرووشە لە نێوان بەرزاییەکانی ڕەیحان و وەیزە لە باشووری لوبنان . ئەو ناوچەگەلە وا كەوتوونەتە بەر پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بە گشتیی ناوچە شاخاویی و گوندەكانن كە پێشتر چەندین جار لە تێکهەڵچوونەکانی سەرسنوور كەوتونەتە بەر پەلامار .زیاتر لە ساڵێک بەسەر ئەو ڕێککەوتنە تێدەپەڕێت کە بڕیار بوو ڕژێمی زایونیستی شەڕلە دژی لوبنان بوەستێنێت؛ بەڵام ڕاستی مەیدانی شتێك نەبووە جگە لە بەردەوامکرانی پەلامارەكانی ڕژێمی زایونی بە هەزاران حاڵەتی پێشێلکرانی ڕێککەوتننامە دژی یەکپارچەیی خاکی لوبنان.