ناتانیاهۆیش یەكێک لە تاوانبارانی دۆسیەکەی ئەپستینە
ئیمەیڵێکی نوێ لەقاودراو لە دۆسیەی جێفری ئەپستەین (قاچاغی جینسی) ، نیشانەی پەیوەندیی نێوان دەسوپێوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنییە.
ئەم ئیمەیڵە پیوەندی هەیە بە 9 ئاگۆستی 2014. لە کاتێکدا پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە تورکیاش بە فروشتنی سەدان منداڵ بە تاوانبارانی دۆسیەی ئەپستین یەکێک لە تۆمەتبارانی دۆسیەی ئەپستەینە ، داواکاری گشتی ئەنقەرە لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی جێفری ئەپیستین لەگەڵ تورکیای دەستپێکردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیندرانی داواکاری گشتی ئەنقەرە، ئامانج لە لێکۆڵینەوەکان ناسنااندنی ئەو منداڵە تورکیایانەیە کە دەوترێت گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵانی ئەپستین . ماڵپەڕی هەواڵی سی ئێن ئێن لە شیکارییەکی نوێدا سەبارەت بە کاریگەرییەکانی دۆسیەی جێفری ئەپیستین نووسیویەتی، ڕەنگە ڕیسواییەكانس ئەم دۆسیەیە جگە لە ترامپ ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ش ڕووبەڕووی كێشەی گەورە بكاتەوە و تەنانەت ببێتە هۆی ڕووخانی حکومەتی ئەو وڵاتە.
دۆسیەی ئەپستین گەندەڵی ئەخلاقی زۆرێک لە سەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئاشکرا دەکات. كارناسان پێیان وایە دۆسیەی ئەپستین تۆڕێکی مۆسادە بۆ کۆنترۆڵکردنی فەرمانڕەواکانی ڕۆژئاوا. ئەم تۆڕە زایۆنیستییە لە شێوازێکی کۆن کەڵک وەردەگرێت: دانانی کەسانی زلهێزو دەسەڵاتدار لە دۆخگەلی ڕیسواكەر بۆ دروستکردنی ئەگەری باج وەرگرتن و ناچارکردنیان بۆ هاوکاری لەگەڵ لایەنە زایۆنیستییەکان بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان .