حیزبوڵڵا: خۆڕاگری هەرگیز تەسلیمی فشارەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی نابێت
شوبات 05, 2026 18:34 Asia/Tehran
نوێنەرێكی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان جەختی لە بەردەوامیی خۆڕاگری کردەوە و وتی: گوشارەکانی دوژمن هەرگیز ئێمە ناچار بە تەسلیم ناكات.
حسێن حاج حەسەن ڕایگەیاند: خۆڕاگری دیاردەیەکی نوێ نییە؛ بەڵکو مێژوویەکە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ لەمەوبەر. ئەگەر داگیرکاری هەبێت، دەبێت بەرخۆدانیش هەبێت و ئەگەر دەستدرێژکارێک هەبێت، دەبێت وەستانێک دژی هەبێت؛ ئەگەرنا بە واتای کۆڵدانە بە دوژمنی داگیرکەری زاڵم و ستەمکار و ئەمەش ئەو كارەیە کە ئێمە نایکەین.
ئەم نوێنەرەی فراکسیۆنی خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان وتی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە دوای تەسلیم كردنی نەتەوەكانە، هەوڵ دەدات وڵاتان داگیر بکات و سەرچاوەکانیان تاڵان بكات، دواتر ناچاریان بکات ڕێککەوتن واژۆ بکەن، بەڵام ئەمە ئاشتی نییە، بەڵکو تەسلیمبوون و سووكایەتیكردنە.