شوبات 07, 2026 18:20 Asia/Tehran
  • ئاشکرا بوونی ڕیسوایی ئەخلاقی و ڕەفتاریی بنەماڵەی نەتانیاهۆ

 سەرۆکی پێشووی تیمی پاسەوانیی سەرۆکوەزیرانی  ڕژێمی زایونی ئاشکرای کرد، کوڕەکەی نەتانیاهۆ دوای هێرشکرانە سەری، ناچاربووە سەرزەوییە داگیرکراوەکان بەجێبهێڵێت و بچێتە ئەمریکا.

"ئامی درۆر"، سەرۆکی پێشووی تیمی پاسەوانیی بنیامین نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، ڕۆیشتنی یائیر نەتانیاهۆی کوڕی نەتانیاهۆ بۆ میامی لەڕووی ناچارییەوە بوو، چونکە هێرشی کردووەتە سەر باوکی و ناتانیاهۆش ناچار بووە کوڕەکەی ڕەوانەی ئەمریکا بکات بۆ ئەوەی ئەو جۆرە کارانە ڕابگرێت. "ئامی درۆر" ڕەخنەی لە ڕەفتارەكانی  ناتانیاهۆ گرت و ڕایگەیاند کە ئەو هەرگیز کەسێکی بە ئەخلاق نەبووەو ناتانیاهۆی بە زبڵدانێکی ئەخلاقی وەسف کردو خولی  ئێستای سەرۆک وەزیرایەتی ناوبراوی لە ڕووی سیاسیەوە بە کارەساتبار زانی. سەرۆکی پێشووی تیمی پاسەوانی بنیامین ناتانیاهۆ،  سەبارەت بە سارا ناتانیاهۆی هاوسەری نەتانیاهۆش، وتی : سارا ناتانیاهۆ لە ڕووی دەروونییەوە تووشی كێشە بووەو یەک لە گرفتەکانیشی، حەز وخولیای دزیکردنە .
 

سەرپەیڤ