شوبات 09, 2026 18:02 Asia/Tehran
  • لەئاکامی پەلاماری درۆنیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە لوبنان، سێ كەس شەهید بوون

سەرچاوە هەواڵییەكان باسی پەلامارێكی درۆنیی ڕژێمی زایۆنیان كرد بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە باشووری لوبنان و شەهید بوونی سێ هاووڵاتی لوبنانی .

ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی دەسدرێژكارییەكانی بۆ سەر خاكی لوبنان بە پەلاماری درۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە ناوچەی یانوح هەڵكەوتوو لە باشووری  ئەو وڵاتە، سێ هاووڵاتی لوبنانی شەهید كرد .

 بە پێی  ڕاپۆڕتی  وەزارەتی تەندروستیی لوبنان یەكێك لەو شەهیدانە منداڵە .چەکدارانی زایۆنی سەرلەبەیانی  ئەمڕو بە هێرشكردنە سەر ماڵی عەتوی عەتوی یەكێک لە بەرپرسانی جەماعەتی ئیسلامی لوبنانی لە ناوچەی حاسبیا و مەرجەعییون  لە باشووری ئەو وڵاتە، ناوبراویان قۆڵبەست كرد .

 

سەرپەیڤ