شوبات 18, 2026 15:20 Asia/Tehran
  • هێرشی شارۆچكەنشینانی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا

سەرچاوە فەلەستینیەكان ڕایانگەیاند؛ شارۆچكەنشینانی زایۆنی لە یەكەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بە پشتیوانیی پۆلیس پەلاماریان كردەسەر مزگەوتی ئەقسا .

سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند؛ لە ماوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا  تەنیا  ڕێگا بە دە هەزار فەلەستینیی دانیشتووی لێواری ڕۆژئاوا دراوە بۆ خوێندنی نوێژی هەینی بچنە ناومزگەوتی ئەقسا . ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێ و شوێنی  ئەمنی سنوردار كراوی ڕژێمی زایۆنی گیراوەتە بەر . 

 سەرچاوە فەلەستینیەكان هەروەها  ڕایانگەیاند؛  سێ فەلەستینی بە زەبری گولەی چەکدارانی  زایۆنی لە قودسی داگیر كراو بریندار بوون . زایۆنیە داگیركەرەکان هەروەها پەلاماریان كردە سەر شارۆچكەی كوبەر لە ڕامۆڵڵا و دەستیان كرد بە تەقە و دەسڕێژ .

 

سەرپەیڤ