وشداریی یەمەن بە عەرەبستان: درێژەی گەمارۆ، ریاز بەرەو تیاچوون دەبا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445818-وشداریی_یەمەن_بە_عەرەبستان_درێژەی_گەمارۆ_ریاز_بەرەو_تیاچوون_دەبا
ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: پڕکێشی و سەرسەختیی ریاز لە درێژەدان بە گەمارۆی زاڵمانەی یەمەن، لە کۆتاییدا بەرەو لێواری لەناوچوونی دەبات.
(last modified 2026-08-06T14:08:35+00:00 )
ئاب 06, 2026 17:05 Asia/Tehran
  • وشداریی یەمەن بە عەرەبستان: درێژەی گەمارۆ، ریاز بەرەو تیاچوون دەبا

ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: پڕکێشی و سەرسەختیی ریاز لە درێژەدان بە گەمارۆی زاڵمانەی یەمەن، لە کۆتاییدا بەرەو لێواری لەناوچوونی دەبات.

حیزام ئەسەد لە کاردانەوە بە درێژەی گەمارۆدرانی یەمەن لەلایەن عەرەبستانەوە، نووسی: گەلی بوێری یەمەن مکوڕن لەسەر سەندنەوەی بەتەواوەتی مافەکانیان و کەم خەرجترین رێگا بۆ دوژمنی سەعودی، وەڵامدانەوەی ئەرێنی بە داواکاریی رەوای گەلی یەمەن واتە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ و ڕاگرتنی دەسوەردان لەکاروباری ناوخۆی سەنعایە.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە چوارچێوەی هاوکێشەی گەمارۆی عەرەبستان، دوو نەوتهەڵگری سەعودیایان لە دەریای سوور بەئامانج گرت. بەپێی زانیاریی و دەیتاکانی کۆمپانیای پێوشوێن گرتنی گەمییەوانیی"کپلەر" رۆژی چوارشەممە تەنیا کەشتیەک لە گەرووی بابولمەندەب پەڕیوەتەوە.