ئەندامی باڵای ئەنساروڵڵا: ئەمریکا، عەرەبستان و رژیمی زایۆنیستی لەهەمبەر یەمەندا شکستیان هێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446156-ئەندامی_باڵای_ئەنساروڵڵا_ئەمریکا_عەرەبستان_و_رژیمی_زایۆنیستی_لەهەمبەر_یەمەندا_شکستیان_هێنا
محەممەد فەڕەح ئەندامی پلەبەرزی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەمریکا، عەرەبستان و رژیمی زایۆنیستی بە فڕۆکەی جەنگی و بۆمبهاوێژ و پاپۆڕی پێشکەوتوو و کەرەستەو ئامێری مۆدێڕن، نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەس بێنن و خۆیان لە گەمارۆی یەمەن ڕزگار بکەن، بەکرێگیراوانی سەعوودیش بە دەکارگرتنی درۆنگەلێک کە نارنجۆک دەهاوێژن، ناتوانن بەسەر خەباتکارانی یەمەنیدا سەرکەون.
(last modified 2026-08-21T14:57:44+00:00 )
ئاب 21, 2026 12:20 Asia/Tehran
  • ئەندامی باڵای ئەنساروڵڵا: ئەمریکا، عەرەبستان و رژیمی زایۆنیستی لەهەمبەر یەمەندا شکستیان هێنا

محەممەد فەڕەح ئەندامی پلەبەرزی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەمریکا، عەرەبستان و رژیمی زایۆنیستی بە فڕۆکەی جەنگی و بۆمبهاوێژ و پاپۆڕی پێشکەوتوو و کەرەستەو ئامێری مۆدێڕن، نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەس بێنن و خۆیان لە گەمارۆی یەمەن ڕزگار بکەن، بەکرێگیراوانی سەعوودیش بە دەکارگرتنی درۆنگەلێک کە نارنجۆک دەهاوێژن، ناتوانن بەسەر خەباتکارانی یەمەنیدا سەرکەون.

محەممەد فەرەح وتی: دەتانەوێ خەڵک ڕازی بکەن کە بە درۆنێکی هەڵگری نارنجۆک سەرکەوتوون؟ ئایا پێتان وایە دەتوانن بە درۆ، وەهم و هەواڵی ساختەی میدیایی، یەمەن تەسلیم یان داگیربکەن؟

وتیشی: ئەوە، سەرکەوتن نیە، بەڵکوو هەوڵدانێکە بۆ شاردنەوەی راستیی شکستهێنان بە گێڕانەوەیەکی میدیایی وەهم ئەنگێز. هەرکەس پلان بۆ حیساباتی خۆی لەسەر بنەمای وەهم دابڕێژێ، سەرەنجام زەمانێک بەرەوڕووی راستیی دەبێتەوە کە ئەنجامەکانی پێچەوانەی ئەوەیە کە پڕووپاگەندەی بۆ کردووە.

ئەو ئەندامەی ئەنساروڵڵا هەروەها وتی: لەچەند حەفتەی رابردوودا میدیاکان و بەکاربەرانی سەربە عەرەبستان و رژیمی زایۆنیستی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی بژاردەیی چەند گرتەیەکی هاوێژرانی نارنجۆک لەسەر درۆن و خۆفڕەکانەوە بەسەر هێزەکانی ئەنساروڵڵا و سوپای یەمەن بڵاو کردووەتەوەو ئیدیعایان کردووە کە بەکرێگیراوانی سەعودی لە ناوچەکانی تێوەگلاوی شەڕدا باڵادەستن.