سوپای یەمەن: فڕگەی نەجران و پاڵاوتگەی ئارامکۆمان بەئامانج گرت
ئاب 20, 2026 17:46 Asia/Tehran
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەدوو ئۆپەراسیۆندا، ئامانجێکی هەستیاری دوژمنی سەعودیان لە فڕۆکەخانەی نەجران و دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ بەئامانج گرتووەو ئەو ئۆپەراسیۆنانە، سەرکەوتووانە جێبەجێ کراون.
یەحیا سەریع وتیشی: ئەو دوو ئۆپەراسیۆنە لە کاردانەوەی خێرا بە پێشێلی سنوری ئاسمانیی یەمەن (پارێزگای سەعدە) لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەعودیا ئەنجامی گرتووە.