تاوسەندنی شەپۆلی هەڵاتنی زایۆنییەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین
پرۆسەی هەڵاتنی زایۆنییەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین هاوکات لەگەڵ درێژەی شوێنهاتەکانی شەڕ و تەشەنای قەیرانە سیاسی و ئابووریەکان، پەرەی سەندووە.
رۆژنامەی فەینەنشاڵ تایمز ڕایگەیاند: لەساڵی ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا نزیک بە سەد و پەنجا هەزار زایۆنی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان چوونەتەدەر؛ پرۆسەیەک کە هاوکات لەگەڵ درێژەی شوێنهاتەکانی شەڕ و تەشەنای قەیرانە سیاسی و ئابووریەکان بەردەوامە. ئەو رۆژنامە هەروەها دەنووسێ: لە ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤، تەرازی کۆچبەریی رژیمی زایۆنیستی نگەتیڤ بووەو ئەو شێوازە بەشێوەیەکی کەم وێنە بۆ دووەم ساڵی بەدوای یەکدا درێژەی بووە.
هاوکات، ڕێژەی چوونەدەری کەسانی دەوڵەمەند و خاوەن داهاتی باڵا لە بەراورد لەگەڵ سەردەمی پێش ساڵی ٢٠١٩ دوو هێندە بووەو ژمارێکی زۆرتر لە پزیشکان، ئەندازیاران و هێزە چالاکەکان لە کەرتی تەکنۆلۆژیاش خەریکە فەلەستینی داگیرکراو جێ دێڵن.