یەمەن: هێرشمان کردە سەر ئارامکۆ و بنکەی ئاسمانیی خەمیس موشەیت
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: کۆمپانیای نەوتیی ئارامکۆ و بنکەی ئاسمانی خەمس موشەیتمان داوەتە بەر هێرشێکی بەرفراوان.
یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، وتیشی: دوژمنی جەنایەتکاری سەعودی هێرشی دڕندانەی دژ بە گەلەکەمان ئەنجامدا، ئێمەیش لە وەڵامدا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورە و بەرفراوانمان بەڕێوەبرد کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا کۆمپانیا نەوتییەکانی سەر بە ئارامکۆمان لە ئەبها، نەجران، جەیزان و هەروەها بنکەی ئاسمانی خەمیس موشەیتمان دایە بەر شاڵاوی دەیان مووشەکی بالیستی و درۆن. یەحیا سەریع ڕاشیگەیاند: دوژمنی سەعوودی جگە لە گەمارۆدانی بەردەوامی یەمەن، بە هێرشی ئاسمانی و کوشتار، کە دوایینیان کوشتارەکەی پارێزگای جەوف بوو، هەروەها ئەنجامدانی گەشتی سیخوڕی و تەیارکردنی بەکرێگیراوەکانی بە چەکی جۆراوجۆر، دەستدرێژییەکانی چڕتر کردووەتەوە.