بەردەوامیی هێرشەکانی سعودیا بۆ سەر یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446848-بەردەوامیی_هێرشەکانی_سعودیا_بۆ_سەر_یەمەن
 وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سعودیا لە ماوەی یەنیا یەک ڕۆژدا ٣٧  هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگاکانی تەعز و حەججە. 
(last modified 2026-09-18T15:37:14+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2026 16:28 Asia/Tehran
  •  بەردەوامیی هێرشەکانی سعودیا بۆ سەر یەمەن

 وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سعودیا لە ماوەی یەنیا یەک ڕۆژدا ٣٧  هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگاکانی تەعز و حەججە. 

یەحیا سەریع وتی کە ئەم هێرشە ئاسمانیانە بوونە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنیی یەمەن. هێرشەکانی سعودیا بۆ سەر یەمەن لە کاتێکدا بەردەوامە کە ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن شەوی ڕابردوو لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و زایۆنییەکان هێرش دەکاتە سەر یەمەن. سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی وتوویەتی کە گەلی ئێمە دەستپێکەری شەڕ نەبووە و ئێمە لەڕاستیدا خەریکین بەرگری لە خۆمان دەکەین. ناوبراو ڕاشیگەیاند کە هێرشەکانی ئەمدواییە بە بۆردومانی فڕۆکەخانەی سەنعا لە لایەن سعودیيەکانەوە دەست پێبوو کە هیچ پاساوێکی یاسایی بۆ نییە.
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتیشی کە سعودیا لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە و بە کردنە ئامانجی بازاڕەکان، ماڵ و حاڵی خەڵکی مەدەنی، نەخۆشخانەکان، خوێندنگەکان بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران شارومەندی یەمەنی.
یەحیا سەریع وتوویەتی کە بەم حاڵەشەوە خەڵکی یەمەن و هێزە چەکدارەکانمان کاتێک بەرامبەر بە هێرش و پەلامارەکان خۆڕاگری دەکەن تەنیا بنکە سەربازییەکان و دامودەزگە نەوتییەکانی سعودییەکان دەدەنە بەر هێرش. ناوبراو هەروەها کرانەئامانجی مەککەی پیرۆزی بە درۆیەکی یەکجار گەورە و قێزەون زانی کە دوژمنی سعودی ڕێساویەتی.