ئەنسارۆڵا دەستیگرت بە سەر چیاکانی غەبرە کە زاڵە بە سەر بابولمەندەب
هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵا زنجیرە چیاکانی غەبرەیان لە ناوچەی مۆزاریبە هەڵکەوتوو لە پارێزگای لەحەج لە ڕووبەری گەرووی ستراتیژی بابولمەندەب لە دەریای سوور لە ژێر دەستی هێزەکانی سەر بە عەرەبستان ئازاد کرد.
سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە تیپی عەمالەقە، تیپی ناسراو بە دێوەکانی باشووری یەمەن، کە لە لایەن عەرەبستانەوە داکۆکی دەکرێن، پاش هێرشی هێزە چەکدارەکانی یەمەن پاشەکشەی کردووە و بنکە و مەتەرێزەکانیان چۆڵ کردووە.
چەکدارانی یەمەنی هەروەها هۆز و عەشیرەکانی ناوچەکەیان دڵنیا کردووەتەوە کە تەنیا هێرش دەکەنە سەر شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی سەر بە عەرەبستان.
زاڵبوونی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنساروڵڵا بە سەر چیاکانی غەبرە دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی بنکە و مەتەرێزەکانیان، هەروەها زاڵبوونیان بە سەر بابولمەندەب دەبێتە هۆی ئەوەی کە چاودێری و دەسەڵاتیان بە سەر ناوچەکەدا باشتر بێت و پێش بگرن بە هەر چەشنە جموجۆڵێکی هێزی دوژمن لە ناوچەی بابولمەندەب کەناراوی ڕۆژاوا.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا لە وەڵامی هێرشی ئاسمانی و گەمارۆی زەوینی و دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە لە لایەن عەرەبستانی سعوودییەوە بە ئەنجامدانی هەڵمەت و ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆر توانیان پاشەکشە بە شەڕوانانی یەمەنی بەکرێگیراوی عەرەبستان بکەن. و کۆنترۆڵی
شاری بەندەری و مێژوویی ئەلموخا و ناوچەی گرنگ و ستراتیژیکی کەهبوب لە باشووری ئەم وڵاتە بگرنە دەست.
هێزەکانی سوپای یەمەن هەروەها ژمارەیەک لە دوورگە ستراتیژیکەکانیشیان لە ژێرچنگی داگیرکەران دەرهێنا کە ئەوانە هەموو یارمەتیدەرن بۆ زاڵبوون بە سەر ئەم ئاوەڕێیەدا.