سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان: سەید حەسەن نەسروڵڵا، هێمای خۆڕاگرییە لە ئاستی جیهانیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447054-سکرتێری_گشتیی_حیزبوڵڵای_لوبنان_سەید_حەسەن_نەسروڵڵا_هێمای_خۆڕاگرییە_لە_ئاستی_جیهانیدا
شێخ نەعیم قاسم لە وتارەکەیدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسرۆڵڵا و سەید هاشم سەفیەدین، ئەو شەهیدە نەمرەی بە هێمای خۆڕاگری لە هەموو جیهاندا زانی.
(last modified 2026-09-27T15:41:47+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2026 17:55 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان: سەید حەسەن نەسروڵڵا، هێمای خۆڕاگرییە لە ئاستی جیهانیدا

شێخ نەعیم قاسم لە وتارەکەیدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسرۆڵڵا و سەید هاشم سەفیەدین، ئەو شەهیدە نەمرەی بە هێمای خۆڕاگری لە هەموو جیهاندا زانی.

 

 شێخ نەعیم قاسم ڕوو لە سەید حەسەن نەسرۆڵڵا وتی: تۆ خودی خۆڕاگریت و خۆڕاگری خودی تۆیە، تۆ بووی بە هێمای خۆڕاگری بۆ هەموو ئازادیخوازانی جیهان، تۆ ڕێبەری خۆڕاگریت لە هەموو جیهاندا و ورەی بەرز دەبەخشی بە ئازادیخوازانی جیهان. تۆ بە جەستە ڕۆیشتووی، ئەگینا هەموو ڕێگا و ڕێبازت ماوەتەوە و ئێستایش هەر نووری تۆیە کە ڕێگامان بۆ ڕوناک دەکاتەوە. تۆ حیزب، خۆڕاگری و بنکەیەکی جەماوەری سەربەخۆ، بەهێز و لێهاتووت دامەزراند و ئێمەیش بەردەوام دەبین لە، ڕێگایەدا. تۆا ئاڵای فەلەستینت هەڵکرد و لە ژیانی ئێمەدا چاندت.  فەلەستین تا هەتایە هەر ڕێشاندەرمان دەبێت و  ئازادکردنی وڵاتمان تا هەتایە ئەولەویەتمان.
شێخ نەعیم قاسم لە وتاردانیدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسرۆڵڵا و سەید هاشم سەفیەدین، ڕوو لە سەید هاشم سەفیەدینیش وتی: ڕێگا و ڕێبازی ژیانی تۆ تژی بوو لە جیهاد و تێکۆشان لە حیزبوڵڵادا. و  یاوەر و یاریدەدەری سەیدی شەهیدانی ئوممەت، سەید حەسەن نەسروڵڵا بووی. تۆ ئێستاش هەر سەرچەشنێکیت لە ڕێگای جیهادی خۆڕاگریدا و بۆ هەموو خەباتکارانی خۆڕاگری.