ڕێپێوانی مەزنی کەراچی بۆ پشتگریی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447212-ڕێپێوانی_مەزنی_کەراچی_بۆ_پشتگریی_لە_غەززە
هەزاران کەس لە خەڵکی کەراچیی پاکستان بۆ پشتگریی لە خەڵکی غەززەو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی، لەوشارە ڕێپێوانیان کرد.
(last modified 2026-10-05T14:59:46+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2026 18:28 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی مەزنی کەراچی بۆ پشتگریی لە غەززە

هەزاران کەس لە خەڵکی کەراچیی پاکستان بۆ پشتگریی لە خەڵکی غەززەو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی، لەوشارە ڕێپێوانیان کرد.

ئەو ڕێپێوانە لەسەر بانگەوازی پارتی جەماعەتی ئیسلامیی پاکستان بەڕێوەچوو و بەشداربووان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای فەلەستین، هاودەنگیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی غەززەدا راگەیاند.

حافز نەعیم رەحمان، سەرۆکی جەماعەتی ئیسلامیی پاکستان، لەو گردبوونەوەدا جەختی کرد لەسەر چڕکردنەوەی پشتگریی وڵاتانی ئیسلامی لە خەڵکی غەززەو پاراستنی مزگەوتی ئەقسا. هاوکات موفتی غەززە، مەحمود یوسف ئەلشوبکی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خەڵکی کەراچی دەربڕی و جەختی لە پێویستیی یەکگرتوویی نێوان وڵاتانی ئیسلامی کردەوە بۆ پشتیوانی لە فەلەستین .