بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕێنی بەحرینییەکان دژ بە ڕژێمی ئالی خەلیفە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448064-بەردەوامی_ناڕەزایەتی_دەربڕێنی_بەحرینییەکان_دژ_بە_ڕژێمی_ئالی_خەلیفە
بەحرینییەکان دیسان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە و بەردەوام بوونی گرتن و لە بەندکردنی بێهۆ و هەڕەمەکی زانایانی ئایینی هاتنە سەر شەقامەکان.
(last modified 2026-11-10T14:39:15+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2026 18:06 Asia/Tehran
  • بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕێنی بەحرینییەکان دژ بە ڕژێمی ئالی خەلیفە

بەحرینییەکان دیسان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە و بەردەوام بوونی گرتن و لە بەندکردنی بێهۆ و هەڕەمەکی زانایانی ئایینی هاتنە سەر شەقامەکان.

 

ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوخۆیی لە بەحرین لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمی ڕۆژی تووڕەیی جەماوەری و بە مەبەستی داوای ئازادی کردن بۆ هەموو گیراوان و لە بەندکراوان لەنێو بەندیخانەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفەدایە لە سەرۆی هەموویانەوە زانایانی ئایینی شیعە.لیژنەی بەرپاکەری ئەم خۆپیشاندانانە داوای لە خەڵک کردووە کۆبوونەوە و چالاکی ناڕەزاییانەی خۆیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکان و گوندەکانی بەحرین درێژە پێ بدەن و ڕۆژی ٢٢ـی نۆڤەمبەری بە ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایانەی بەربڵاوتر ڕاگەیاند. "باقر دەروویش" سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی بەحرین جەختی کرد:  بڵاوکرانەوەی گۆڤارێکی شەست لاپەڕەیی لێکۆڵینەوەیی تازە، ئاماژە دەکاتە وردەکاریی دادگایی کرانی نهێنی و بنپێکردنی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە دژ بە ناوەندە ئایینییەکان و ئازادی دەربڕین و هەروەها سنووردارکردنی چالاکیی زانایانی شیعە. دەرویش ڕاشیگەیاند: ئێمە بەردەوامین لە لێکۆڵێنەوەکانمان سەبارەت بە دادگای کردنی نهێنی و ئاسایی بوونەوەی دەرچوون لە سزا  و بەرتەسکی سەپێندراو بە سەر مەداحان و  بەرپاکەرانی ڕێوڕەسمەکانی تازیەباری ئیمام حسێن(ع) هەموومان لە ژێر چاودێریدایە.