وەزارەتی تەندروستیی غەززە: هێرش کراوەتە سەر هەر ٣٦ نەخۆشخانەکەی غەززە
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیدا ١٧٦ ناوەندی دەرمانی کراونەتە ئامانج و هێرشیش کراوەتە سەر هەر ٣٦ نەخۆشخانەکەی غەززە. ڕژێمی زایۆنی ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی زیاتر لە ١٥٠ هەزار خێوەیت کردووە کە بۆ ئاوارەکان نێردرابوون، ئەوە لەکاتێکدایە کە بارودۆخی مرۆیی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، سەرما و سۆڵە و گەمارۆ یەکجار کارەساتبار بووە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی لە دەستپێکی شەڕەوە تا ئێستا، 931 جار بەشی تەندروستی و دەرمانی داوەتە بەر هێرش و نزیکەی 1000 کەس لە هێزەکانی دەرمان و هاووڵاتییان شەهید بوون و 1700 کەسیش بریندار بوون. هێرش کراوەتە سەر هەر ٣٦ نەخۆشخانەکەی غەززە و دەیان ناوەندی دەرمانیی دیکەی ئەم ناوچەیە، تا ڕادەیەک کە زۆربەیان بە هۆی بۆدرومان و پەلاماری سەربازی و گەرامۆوە بە تەواوی پەکیان کەوتووە و ئیتر هیچ ڕاژەکارییەکی دەرمانییان تێدا ئەنجام نابێ.فەرهان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 150 هەزار چادر لە دەرەوەی غەزە ماونەتەوە و چاوەڕێی ڕەزامەندیی ڕژێمی زایۆنین بۆ ئەوەی ڕێگا بدات بێنە ناو غەزە. ئەوە لەکاتێژکدایە کە ڕەوشی مرۆیی بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما نالەبارتر بووە و و بە هۆی بارانبارینی بەخوڕیش دەیان هەزار خێوەتی ئاوارەکان چوونەتە ژێر ئاوەوە. تۆم فڵەچەر، جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مرۆیی، وشداریدا لە دواهاتە مرۆییە پڕ مەترسییەکانی بەردەوامبوونی دواخستنی هاتنە ناوەوەی کەلوپەل و پێداویستیی زستانی بۆ نێو غەززە. ناوبراو جەختیشی کرد سنووردارکردنەکانی هاتنی یارمەتییەکان و کەمبوونی بودجە، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی کەسانێکی زۆر و بەهۆی نالەبارتربوونی کەشوهەواوە گیانی خەڵکێکی زیاتر دەکەوێتە مەترسییەوە. تەنیا 12 کاتژمێر بارانبارینی بەخوڕ لە دەستپێکی ئەم هەفتەیەدا بەس بوو بۆ ئەوەی 70 هەزار خێوەت لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەزە بچنە ژێر ئاوەوە، ئەو خێوەتانەی کە زیاتر لە 300 هەزار فەلەستینی، لەوانە منداڵ، ژنان و بەساڵاچووان تێیاندا دەژیان. ئەم ئامارانە بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی حکوومیی غەزە ئامادە کراون. لەلایەکی دیکەوە هاووڵاتییەکی فەلەستینی بە زەبری گوللەی هێزی داگیرکەری زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی توفاح لە شاری غەزە شەهید بوو، و لاوێکی تەمەن 20 ساڵیش بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا، ئەم لاوە شەهیدە سەرلەبەیانیی دوێنێ لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کۆمەڵەبینای پزیشکی ناسری شاری خان یونس بریندار ببوو.