شەهیدبوونی هەزار و ٧٢٥ کەس لە ستافی پزیشکیی لە غەززە
تشرینی دووهم 14, 2026 18:01 Asia/Tehran
لەئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوەندە نەخۆشخانەییەکانی کەرتی غەززە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا، هەزار و ٧٢٥ کەس لە ستافی پزیشکی و تەندروستی شەهید بوونەو بەقورسیش زیان بە ژێرخانە پزیشکییەکانی ئەو ناوچە کەوتووە.
بەشی بەرچاوی نەخۆشخانەو سەنتەرە پزیشکییەکانی غەززە لەئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستیدا، لەچالاکی کەوتوون و بەهۆی سنووردارکرانی هاتنی دەواودەرمان و کەرەستەی پزیشکی، پرۆسەی چارەسەریی نەخۆشەکان دژوارتر بووە. لەهەمان کاتدا، ناوەندی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانرۆوا)ش پێی داگرت؛ سیستەمی تەندروستیی غەززە لەگەڵ کەمیی درێژماوەی دەرمان، کەرەستەی پزیشکی و سووتەمەنیدا بەرەوڕوویە.
سەرپەیڤ