هەڵوەشانی بەرەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە باشووری یەمەن
لەدرێژەی پێشڕەویی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەرەی باشووریی ئەو وڵاتە، بەکرێگیراوانی سەعودی خەریکی پاشەکشێ لە کەنارئاوەکانی کەنداوی عەدەنن.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەکردنەئامانجی بنکەکانی عەرەبستان لەناوچەی"رەئسولعارە"، بەشێوەیەکی بەربڵاو کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیان گرتەدەست. بە برینداربوونی فەرماندەی تیپی چوارەمی هێزەکانی سەربە عەرەبستان لە تەعز و هەڵاتنی بەرەو ریاز، داڕمانێکی بەرفراوان لەنێو بەکرێگیراوانی سەعوودی لە بەرەی باشووری یەمەن ڕوویداوە. سەرچاوە یەمەنییەکانیش ڕایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا دوو جار چەند ناوچەی ناسەربازییان لە پارێزگای سەعدە بۆردومان کرد. "عەبدولمەلیک ئەلعجری" ئەندامی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنیش لەبارەی درێژەی گەمارۆی یەمەن، هۆشداریی بە عەرەبستان داو وتی: برسێتی دان بە ژمارێک لە خەڵکی یەمەن بەهاوکاریی ئاشکرای نەتەوە یەکگرتووەکان، جێبەجێ دەکرێت.