هێزی داگیرکەری زایۆنی خێوەتەکانی ئاوارەکانی غەززەی کردە ئامانج
هێزەکانی رژێمی زایۆنی لە درێژەی بنپێکردنی ئاگربەستدا لە غەززە، دەستیان دایە ئاوربەردانە خێوەتی ئاوارەکان و تەقەیان کرد لە خەڵکی مەدەنی لە باشووری غەززە.
لە پەلاماری هێزی سەربازی رژێمی زایۆنی بۆ سەر خێوەتی ئاوارەکان لە خان یونس، دایک و منداڵێک بریندار بوون. ناوچەکانی باکووری غەززە بەتایبەت بەیت لاهیا و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆردووگای نوسەیراتیش بوونە گۆڕەپانی جموجۆڵی هێزی داگیرکەری زایۆنی. وەزارەتی تەندروستیی غەززەش ڕایگەیاندووە لە پەلامارەکانی ٤٨ کاتژمێری ڕابردووی رژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، ٩ کەس شەهید بوون و ٥٥ کەسیش بریندار بوون. ئەم دۆخە لە کاتێکدایە کە دانیشتووانی غەززە لە بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا، بارانی بەخوڕ، هەروەها کۆن و بێکەڵک بوونی خێوەتەکانی ئاوارەکان لە ڕەوشێکی یەکجار نالەباردا ژیان دەبەنە سەر. بە پێی دوایین ڕێژە و ئاماری وەزارەتی تەندروستیی غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە دەستپێکی شەڕەوە بەهۆی دەستدرێژیی رژێمی زایۆنی لەم شارەدا شەهید بوون، گەیشتووەتە ٧٤ هەزار و ٧١٥ کەس و ژمارەی بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٦ هەزار و ١٣٩ کەس.