هەڵکشانی ئاستی قەرزاری و کورتهێنانی بودجەی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس
هەڵکشانی ئاستی قەرزداری و کورتهێنانی بودجە، وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارسی بەرەوڕووی ڕەوشێکی دژوار کردووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلعەرەبی ئەلجەدید، کورتهێنانی کەڵەکەکراوی بودجەی ئەم وڵاتانە بە ٤٧٥ ملیار دۆلار و قەرزەکانی حکومەتەکانی ئەم وڵاتانە تا ساڵی ٢٠٢٣ دەگاتە نزیکەی ٥٣٤ ملیار دۆلار. لەم نێوانەدا، بەحرەین لاوازترین و بەرگەنەگرترین ئابووریی ناوچەکەیە؛ تا ڕادەیەک کە پێشبینی کراوە ئابووریی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٦ نزیکەی ٩% بچووکتر ببێتەوە و ئاستی قەرزی حکومەتەکەی بەرامبەر بە بەرهەمی ناوخۆیی تا ساڵی ٢٠٢٩ بگاتە ١٥٥%.کارناسان وشدار دەدەن کە هەڵکشانی ڕادەی قەرزداری دەبێتە هۆی هەڵکشانی ڕادەی خەرجی و دابینی دراوی و ڕەنگە تەنانەت سەرچاوەی پێویست بۆ پڕۆژەکانی ژێرخان و کار و کەسابەتە بچووک و مامناوەندەکانیش سنووردار بکات. هەروەها تێکچوونی ڕێگا و ترانزیتی دەریایی، هەڵکشانی خەرجی بیمە و گواستنەوە و لە سەر مانەوەی ئاستی سوودی جیهانی، گوشارێکی دوو هێندەی خستووەتە سەر ئابوورییەکانی ناوچەکە.