بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی زانایانی دینیی لوبنان بۆ پشتگریی لە زانایانی بەحرەینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448440-بەڕێوەچوونی_کۆبوونەوەی_زانایانی_دینیی_لوبنان_بۆ_پشتگریی_لە_زانایانی_بەحرەینی
کۆبوونەوەیەک بەئامادەبوونی ژمارێک لە زانایانی دینیی لوبنان، بەئامانجی ڕاگەیاندنی هاودەنگیی لەگەڵ زانایانی بەحرەینی و ئیدانەی سزا دادەوانییە سەپێندراوەکان بەسەر ئەواندا، لە زاحییەی باشووریی بەیرووت بەڕێوە چوو.
(last modified 2026-11-28T14:15:20+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2026 17:43 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی زانایانی دینیی لوبنان بۆ پشتگریی لە زانایانی بەحرەینی

کۆبوونەوەیەک بەئامادەبوونی ژمارێک لە زانایانی دینیی لوبنان، بەئامانجی ڕاگەیاندنی هاودەنگیی لەگەڵ زانایانی بەحرەینی و ئیدانەی سزا دادەوانییە سەپێندراوەکان بەسەر ئەواندا، لە زاحییەی باشووریی بەیرووت بەڕێوە چوو.

 

زانایانی دینیی لوبنان لەو کۆبوونەوەدا، کردەی بەرپرسانی بەحرەینی دژی زانایانی دیاری ئەو وڵاتەیان ئیدانەکرد و خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارە نادادگەرانانە بوون. شێخ غازی حەنینی، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی گردبوونەوەی زانایانی موسڵمان لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەدا، جەختی کرد لەسەر پشتگریی لە زانایانی دینیی بەحرەین و وتی: ئیرادەی نەتەوەکان، لەشکان نایەو خوازیاری ئازادکرانی زانایانی دینی و کۆتایی هێنان بە دوژمنایەتیکردنی ئەوان بوو. ئەو کۆبوونەوە بە هێنانەئارای داوای تەرخان کردنی حەفتەیەک بۆ ناساندنی بەحرەین و زەقکردنەوەی مەزڵوومییەتی زانایانی ئەو وڵاتە، کۆتایی پێهات.