ئاب 27, 2019 17:03 Asia/Tehran
  • چواردەهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان

چواردەهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە یەکەم هەتا پێنجی خەرمانانی ئەمساڵ بە ئامادە بوونی هونەرمەندان و گرووپە شانۆکارەکانی 17 پارێزگای ئێران و 11 وڵاتی دەرەکی لە پێتەختی شانۆی سەرشەقامی ئێران (مەریوان) بەڕێوە دەچێت

چواردەهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەیانی ڕۆژی شەممە 2ی خەرمانانی 98ی هەتاوی لە باخی گشتی میللەتی  ئەو شارە، دەستی بە کار کرد.

چواردەهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان

لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی فستیڤاڵەکەدا تاقمێک لە بەرپرسان لەوانە ئیمامی جومعە، سەرۆک شارەوانی، سەرۆکی ئەنجومەنی شاری مەریوان و بەرپرسی فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام و هەروەها تاقمێک لە  هونەرمەندان و خەڵكی هونەردۆستی ئەو شارە بەشدارییان کرد.

لەو فستیڤاڵەدا 38 شانۆ لە شەش بەشی نەریتی، نێودەوڵەتی (نێوخۆیی و دەرەکی)، کێبەرکێی ئێران، هەڵبژێردراوی فستیڤاڵەکانی تر وەکوو منداڵان و تازەلاوان بۆ ماوەی 4 ڕۆژ لە 8  شوێنی شاری مەریوان و دوو شوێنی شارەکانی سەروئاوا و سنە پێشکەش دەکرێن.

پتر لە 70 پەیامنێری نێوخۆیی و بیانی لە هەواڵدەریەکان، گۆڤارە سەرانسەریەکان، ڕۆژنامە و حەفتەنامە خۆجێیەکان، هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە چواردەهەمین خولی فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، دەگوازنەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا گرووپە شانۆکارە نەریتیەکان بە مۆسیقای خۆجێی و هەروەها گرووپە بیانیەکان بە جلووبەرگ و ئەکسەسواراتی تایبەت شانۆەکانیان پێشکەشی هۆگران دەکەن.

چواردەهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان

چواردەهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە یەکەم هەتا پێنجی خەرمانانی ئەمساڵ بە ئامادە بوونی هونەرمەندان و گرووپە شانۆکارەکانی 17 پارێزگای ئێران و 11 وڵاتی دەرەکی لە پێتەختی شانۆی سەرشەقامی ئێران (مەریوان) بەڕێوە دەچێت. هەروەها کەرنەڤاڵی شادی شانۆی سەرشەقامیش یەکێکی ترە لە پڕۆگرامەکانی ئەو فستیڤاڵە.

چواردەهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان

چواردەهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان بە ئامادە بوونی هونەرمەندان و گرووپە شانۆکارەکانی 17 پارێزگای ئێران و 11 وڵاتی جۆربەجۆر لەوانە هۆڵەندا، مەکسیک، ڕووسیا، ئیتالیا، بەرازیل، ئۆکراینا، ئەرمەنستان، عێراق، عومان و هەرێمی کوردستانی عێراق، گورجستان و لوبنان، لە یەکەم هەتا پێنجی خەرمانان لە شاری مەریوانی پێتەختی شانۆی سەرشەقامی وڵات بەڕێوە دەچێت و بەرەوڕووی پێشوازی گەرموگوڕی هۆگرانی ئەم هونەرەش بووەتەوە.

سەرپەیڤ