ناڕەزایەتی دەربڕین لەئێراق، خەڵککرد یان پیلان؟
ئێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شایەتی زنجیرە خۆپێشاندانێکە کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری راژەکارییە گشتییەکان ، نەبوونی هەل و دەرفەتی کارکردن و گەندەڵیی ئیداری دەسپێکرا، بەڵام ئەو ناڕەزایەتییانە، توندوتیژیی وگرژییانە لێکەوتەوەو دەیان کوژراون و برینداری بەدواوەبووە.
سەنەدو بەڵگەی جۆراوجۆر پێشاندەری ئەوەیە کە ئەوەی وا لە ئێراق ڕوو دەدا، "پیلانێکی ئامانجمەند"ـە . هۆوهەگەری جۆراوجۆر لەوبارەوە لەئارادایە.
یەکەم ئەوەی کە ئەو فیلم و وێنانەی لەمەڕ ناڕەزایەتییە جەماوەریەکانی ئێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێتەوە هەم واقعی نین و هەم بەتەواوەتی جێی گومانن. لەژمارێک لەو وێنانەدا کە لەدەست خۆپێشاندەرانی ئێراقی دایە، دروشمگەلێک دژ بە مەرجەعییەتی شیعە نوسراوە. لەهەمان کاتدا، دروشمگەلێک لەبارەی داوای خەڵک بۆ ڕووخانی حکومەت بەرچاو دەکەوێ. ئەو دروشمانە لەکاتێکدا دەدرێن کە خەڵکی ئێراق لەدڵەوە بڕوایان بە مەرجەعییەت و دەوری کارای ئەوان لەو وڵاتدا هەیە کە نموونەکەشی پێشوازیی خەڵکی ئێراق لە فەتوای ئایەتوڵڵا سیستانی لەساڵی٢٠١٤ بۆ پێکهێنانی حەشدی شەعبی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمی داعشی. لەلایەکی دیکەوە، حکومەت لە ئێراق هەڵقوڵاو لەسندوقەکانی هەڵبژاردنەو خەڵکی ئەو وڵاتە دەنگیان دا بەگرووپە شیعییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت.
هۆکاری دووهەم ئەوەیە کە خۆپێشاندانەکان لە ئێراق هاوکات بووە لەگەڵ دەسپێکی ڕێپێوانی ئەربەعینی خەڵکی ئێراق. واپێ دەچێ ئەو خۆپێشاندانانە، ڕێپێوانی ئەربەعینی کردۆتە ئامانج.
مەبەست ئەوەیە کە ئەو ڕێپێوانە لەلایەک لە ئێراق بەشێوەی بەربڵاو بەڕێوە نەچێ و لەلایەکی دیکەوە، خەڵک لە وڵاتانی دیکەوە بەتایبەت لە ئێرانەوە بۆ بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حوسێنی بەرەو ئێراق نەکەونە ڕێ. ئەوە یەک لە هۆکانی دروشمدان لەدژ ئێرانە لەخۆپێشاندانی ژمارێک لە شارەکانی ئێراق.
ئێراق لەوێنەی ئەو وڵاتانەیە کە خاوەن سیاسەتێکی دەرەوەیی سەربەخۆیەو نەیاری شەڕی عەرەبستان لەدژ یەمەن وهەروەها ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەب لەگەڵ رژیمی زایۆنییە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی ئێراق پەیوەندیی نزیک و دۆستانەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە. بۆیە، ئێراق کراوەتە ئامانج بۆ بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان و توندوتیژیی جێ سەرنجی تەوەری عەرەبی-عیبری-رۆژاوایی.
"قەیس خەزعەلی" سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی عەسائیبی ئەهلی حەقی ئێراق ئاگۆستی ڕابردوو وتی؛ هەندێ ڕەوتی ناوخۆی سیاسیی ئێراق لەگەڵ دەسەڵاتە بیانییەکان خەریکی بوارخۆشکردن بۆ خۆپێشاندانن چونکە ناڕازین لە سیاسەتی دەرەوەیی ئێراق. کێشەیان لەگەڵ "سەودای سەدە"دا هەیە. هۆگر وخوازیاری ئەوەن ئەو حکومەتە پێملی خۆیان بکەن بۆیە لە ئێراق ئێمە دووبارە شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان دەبین. بڕیارە ئەو خۆپێشاندانانە مانگی دەیەم(ئۆکتۆبر) دەس پێ بکرێ.
هۆی چوارەم ئەوەیە کە خۆپێشاندانەکان لە ئێراق هاوکات بووە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی حکومەتی ئێراق سەبارەت بە بۆردومانی پێگەکانی حەشدی شەعبی و پێداگریی عادڵ عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەسەر دەوری ڕاستەوخۆی رژیمی زایۆنی لەو ڕووداوەدا.
لەهەمان کاتدا، لە خۆپێشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێراق یەک لە هێڵە سەرەکییەکانی میدیا رۆژاوایی وعەرەبییەکان، سەپاندنی بژارەی بەرەوڕووبوونەوەی "حەشدی شەعبی" لەگەڵ ناڕازییان و ئەنجامدانی کردەی توندوتیژانە لەلایەن ئەو گرووپەوە لەدژ خەڵکە. ئەو سەرچەشنە ڕەفتارییەی میدیا رۆژاوایی و عەرەبییەکانیش واپێشان ئەدا کە ئەوەی وا لە ئێڕاق ڕوودەدا، "پیلانێکی ئامانجمەند"ـە، پیلانێک کە ئامانجەکەی لاوازکردنی هێزە ئاسایشی و سەربازییەکانی ئێراق بەتایبەت حەشدی شەعبی یە.
هۆی پێنجەم ئەوەی کە، ناڕەزایەتییەکان لە ئێراق لەگەڵ پاڵپشتیی دەس و پێوەندییە بەجێماوەکانی رژیمی بەعسدا بەرەوڕوو بوو.
خاڵی ڕاستەقینە ئەوەیە کە نکۆڵی ناکرێ لە کێشەوگرفتە ئابورییەکان و گەندەڵکاری ئیداری لەئێراقدا، بەڵام ئەو گرژییەی لەڕەوتی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییە ئەنجامی گرت، و شێوازی ڕاگەیاندنی هەواڵی هاوپێوەند بەو ناڕەزایەتییانە لەلایەن میدیا رۆژاوایی وعەرەبییەکانەوە پێشاندەری ئەوەیە کە دەبێ ئێراقییەکان وشیاربن لەهەمبەر پیلانی ئامانجمەندی ژمارێک ڕەوت و لایەنی دەرەوەیی و ژمارێک وڵاتدا.