سەرەداوەکانی چالاکبوونەوەی داعش لە عێراق
تیرۆریستانی داعش لە رۆژانی رابردوودا بە پەلامار بۆ سەر حەشدی شەعبیی عێراق ، دەیان کەس لە خەباتکارانی حەشدیان شەھید یا بریندار کرد .
تیرۆریستانی داعش لە رۆژانی رابردوودا بە پەلامار بۆ سەر حەشدی شەعبیی عێراق ، دەیان کەس لە خەباتکارانی حەشدیان شەھید یا بریندار کرد .
لە بارەی سەرھەڵدانەوەی داعش لە عێراق دەبێ ئاماژە بکرێ بە چەند خاڵێک :
یەکەم بابەت ئەوەیە داعشیەکان گوندە چۆڵەکان لە سەر سنوورەکانی نێوان دیالە و سەلاحەدینیان بۆ خولی نوێی چالاکیەکانیان ھەڵبژاردووە . ئە گوندانە لە لایەک چۆڵن و لە لایەکی دیکەوە ھێزە ئاسایشیەکان کەمتر لایان لێ دەکەنەوە و بوونەتە شوێنی خۆحەشاردانی تیرۆریستانی داعش .
لەمڕووەوە داعشیەکان بۆ پلاندانانی ھەڵمەتی تیرۆریستیی لە نێو ئەم گوندانەوە ، دەستیان واڵاترە .
دوھەمین خاڵ ئەوەیە کە ھەڕەشەی داعش لە عێراق ھاوکات لە گەڵ گوشاری عێراقیەکان بۆ کشانەوەی ئەمریکیەکان زیادی کردووە .
پەرلەمانی عێراق رۆژی 5 ی ژانیڤەری و 2 رۆژ دوای تیرۆرکرانی سەردارانی خۆڕاگریی ( شەھید سەردار سولەیمانی و شەھید سەردار ئەبوومەھدی موھەندیس) پرۆژەی چوونەدەری لەشکەریانی ئەمریکی پەسەند کرد .
خەڵک و تاقم و لایەنە عێراقیەکانیش لە چاند مانگی رابردوودا پێیان داگرتووە لەسەر کشانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراق و جێبەجێ کرانی واژۆکراوی پەرلەمان .
ژمارێکی زۆر لە شرۆڤەکاران و کەسایەتیە عێراقیەکان لەسەر ئەم باوەڕەن کە بەرزبوونەوەی سەرلەنوێی ھەڕەشەکانی داعش بە ھاواھەنگیی ئەمریکا دەکرێ تا ئەم پەیامە بدات بە خەڵک و حکومەتی عێراق کە بێتوو لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراق بچنە دەرەوە ، چالاکیی داعش دەسپێدەکاتەوە .
لەم بارەوە محەمەد مەھدی بەیاتی لە ئەندامانی باڵای رێکخراوی بەدر گوتی : پەلامارە تیرۆریستیەکانی ئەم دواییانە لە عێراق بە پشتگری ئەمریکا و عەرەبستانی سعودی ئەنجام دەبن چونکە ئەوان بەدوای رەخساندنی بواری گەڕاندنەوەی تیرۆریستان بۆ عێراقدان .
نەسر شەمەڕی وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقیش جەختی کردەوە : ھەر کات کە باسی کشانەوەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق دەکرێ ، تیرۆریستان وەخۆدەکەون .
خاڵی سێھەم ئەوەیە کە بەرزبوونەوەی دووبارەی چالاکیەکانی داعش لە عێراق پێوەندیی راستەوخۆی بە رەوشی سستەکی سیاسیی ئەم وڵاتە و گەف و ھەڕەشەی داعشەوە ھەیە .